مۆبایلێك وەك پەرەی كاغەز بینوشتێنەوە
لەمێژە كۆمپانیاكان لە هەوڵدان مۆبایلێك بەرهەم بێنن كە بكرێت قەد بكرێت و بنوشتێتەوە.. هەتا ئەو ماوەیە هەوڵەكان نەگەیشتبوونە ئەنجام، بەڵام لەلایەن زانكۆی (كۆبین)ەوە مۆبایلێك بەرهەم هات كە وەك كاغەز دەنوشتێتەوە.. بۆ نموونە گەر گۆشەی لای راستی شاشەكە بۆ لای خوارەوە بكێشیەوە، وەك كتێبێكی ئاسایی پەرەی كتێبە دیجیتالییەكان هەڵدەدرێتەوە، و هەتا زیاتریش بینوشتێنیەوە، پەرەكان خێراتر هەڵدەدرێنەوە.. لەگەڵ ئەوەشدا بەرهەمهێنەرانی مۆبایلەكە دەڵێن ئەوە تەنیا نموونەیە و هەتا دەگاتە ئاستی بەرهەمهێنان بە فرەیی و بڵاوكردنەوەی كاتێكی زۆری دەوێت..
