كانگارۆ لە گیاندارەوە بۆ كۆمپیوتەر
كانگارۆ (Kangaroo )كە لە هەرێمدا وشەكە بە «كەنغەر» گۆ دەكرێ، گیاندارێكی ئوسترالیە و هەموومان ئەگەر خۆیشمان نەدیبێ وێنەكەمان دیوە..
ساڵی رابردوو كۆمپانیای Infocus كۆمپیوتەرێكی بچووكی بەناوی kangaroo بەرهەم هێنا. ئەمساڵیش پەرەی بە كۆمپیوتەرە بچووكەكە دا و گۆڕانكاری تێدا پێكهێنا و بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی كۆمپیوتەرە گیرفانییەكە ئەمانەن: رام 2 گیگابایت، CPU لە جۆری Atom و هارد 32 گیگابایت، سیستەمی ویندۆز10ی لەسەرە. كۆمپیوتەرە بچووكە aرەنگە وەك كۆمپیوتەرێكی مەزن كارایی نەبێت بەڵام چونكە هەڵگرتنی ئاسانە و بۆ هەموو شوێنێك دەگونجێت دەكرێ وەڵامدەرەوەی زۆر لە پێداویستییەكانی بەكارهێنەر بێت.. كۆمپیوتەرە بچووكە رەنگە شوێنی لاپتۆپ نەگرێتەوە بەڵام چونكە هەرزان باییە و ماوس و كیبۆردی بۆ دادەنرێ دەكرێت وەك لاپتۆپێك سوودی لێوەربگری..
