كۆداك و كامێرایەكی نوێ بەرهەم دێنێ
كۆداك بۆ ئەوانەی كار بە كامێرا دەكەن ناوێكی نامۆ نییە.. چونكە مێژووی كامێراكە بۆ زیاتر لە نیو سەدە دەگەڕێتەوە..
كۆمپانیای ناوبراو لەم دواییەدا كامێرایەكی دیجیتالی بەناوی Yves Behar بەرهەم هێناوە. كامێراكە زۆر وەك كامێرای super8 كۆمپانیای ناوبراو دەچێت، بەهەندێك تایبەتمەندی دیكەوە وەك مایكی یەكپارچە، دۆزینەوەی دیمەنی وێنەگرتن.. پاش وێنەگرتن بەكارهێنەر دەتوانێت دوو بژاردەی لە پێشدایە.. یان لەسەر ڤیدیۆی ماڵەوە كۆپی بكات، یان لەسەر فیلمێكی 8 ملمی دابنێت كە وەبەرهێنەرەوەی سەردەمی كۆنە..
