پرۆگرامێك لە مۆبایلدا شوێنی زۆربەی پرۆگرامەكان دەگرێتەوە
مۆبایل لە هەموو ئامێرەكانی دیكەی تەكنەلۆژیای سەردەم گشتگیرترە، ئێستا ئەركی زۆربەی ئامێرەكانیش ئەنجام دەدات.. رۆژانە سەدان پرۆگرامی نوێی مۆبایل بەرهەم دێن.. یەكێك لە پرۆگرامە سەركەوتووەكان پرۆگرامی power toolsە كە زۆربەی پرۆگرامەكانی لەخۆیدا كۆكردۆتەوە، بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە، زەنگی هۆشیاركردنەوە، ئاگاداركردنەوە بەدەنگ، داخستنی پەیوەندییە نەخوازراوەكان، تۆماركردنی پەیوەندییەكان، كۆنترۆڵكردنی كورتەپەیامە نەخوازراوەكان، پارێزگاری لە پرۆگرامەكان، هەروەها كۆد دانان لەسەر پرۆگرامەكانی پێ ئەنجام دەدرێ، جگە لەوەش، خەزن كردنی وزە، واتە لە كاتی خۆیدا ئەو پرۆگرامانەی كراونەتەوە و وزە دەبەن دادەخات و وای-فای و بلوتوس دەكوژێنێتەوە. بە كورتی پرۆگرامێكی جۆكەرە و هەموو ئەركێكی پێ ئەنجام دەدرێت..
