سایتێكی بۆ دابەزاندنی پرۆگرام دوای ویندۆزدانان
كاتێك كۆمپیوتەرەكەت فۆرمات دەكەیەوە هەموو پرۆگرامەكان دەسڕدرێنەوە، ئیدی ناچاری یەكە یەكە دایان بنێیەوە.. ئەوەش كاتێكی زۆری دەوێت.. سایتی https://ninite.com/ بۆ ئەم مەبەستە داندراوە، دوای ئەوەی ویندۆزت دانایەوە سایتەكە دەكەیەوە و لیسێك لەو پرۆگرامانەی زۆر پێویستن لە سایتەكە هەڵدەبژێری و بە كرتەیەك (كلیك) هەموو پرۆگرامەكان دادەبەزنە سەر كۆمپیوتەرەكەت..
