دەستەوانەی دیجیتالی وەڵامی پەیوەندییەكان دەداتەوە
لە هەندێك وڵاتی جیهاندا كەش و هەوا بەرادەیەك ساردە كە تەنانەت دەرهێنانی مۆبایل و وەڵامدانەوەی پەیوەندییەكانیش زۆر سەختە.. بۆیە لەو وڵاتانەدا دەستەوانە لە وەرزە ساردەكاندا بۆ ئەوەی پەنجەكانت نەتەزن زۆر پێویستە... بەڵام چونكە مۆبایلەكان هۆشمەند و لەمسین دەستێك كە دەستەوانەی تێدا بێت پێی ناكرێت وەڵامی پەیوەندییەكان بداتەوە.. یان دەبێت پەنجەوانەكە دەربێنێت یان واز لە وەڵامدانەوە بێنێت.. بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە كۆمپانیایەك پەنجەوانەیەكی بەرهەم هێناوە كەبە Bear Tek ll ناسراوە. پەنجەوانەكە پادێكی پەیوەندی لەسەر پەنجەی گەورە و 6 خاڵی دیكەی لەمسی لەسەر سێ پەنجەی دیكە هەیە. بەبێ ئەوەی مۆبایلەكە دەربێنی دەتوانی وەڵامی پەیوەندییەكان بدەیەوە، گوێ لە گۆرانی و مۆزیكی سەر مۆبایلەكەت بگری.. پەنجەوانەكە لە كامێرای GoPro كە كامێرایەكی تایبەت بە وەرزشوانانە پەیوەند دەدرێ و دەكرێت هەر بەپەنجەوانەكە كامێراكە كۆنترۆڵ بكەی و وێنە بگری..
