ئامێری یاری كردنی منداڵان بەرەو سمارت دەچن
گەر ئاوڕێك بەسەر یاری و گەیمی منداڵانە تەنانەت بۆ دە ساڵیش رابردووش بدەینەوە، دەبینین ئامێری گەیمكردنی منداڵانە زۆر سادەبوون و ئەوپەڕەكەی كۆنترۆڵێكی بچووكیان هەبوو... بەڵام ئێستا چەند ساڵێكە ئەوانیش هەر ئامێرێكی گەمەكردنی ئاسایی نین و بگرە جگە لەوەی یاری پێدەگرێ دەتوانن منداڵەكانیش فێری زۆر شت بكەن، پێشووتر باسی ئامێرێكی منداڵانەمان دەكرد كە لە شێوەی كرمێكی هەزارپێ دەچوو منداڵان دەیان توانی بەهۆیەوە فێری پرۆگرام نووسین بن. تۆپی جۆری hackaballیش لەو تۆپە ئاساییانە نییە. بەهۆیەوە دەتوانرێت منداڵان فێری پرۆگرام بكەی.. لەناو تۆپەكەدا هەستەوەر واتە (سینسەر)ێكی جوڵەداری شەش لایە هەیە و گلۆپەكانی LED چەندین رەنگ نیشان دەدەن. بەهۆی ئەو سیسنسەرەوە دەتوانرێت رەنگی تۆپەكە كاتێك فڕێی دەدەی دەگۆڕدرێ.. بە داگرتنی تۆپەكە رەنگەكە زیاد و كەم و دەكات.. تۆپەكە بەهۆی پرۆگرامێك كە لەسەر ئایفۆن یان ئایپاد دادەنرێت دەكرێ پرۆگرامی بۆ دابنێی..
