قفڵێكی تایبەتی دیجیتالـی بە پەنجەمۆر دەكرێتەوە
هەر لە دێرزەمانەوە دوای وشەی قفڵ وشەی كلیل هاتووە، قفڵ بەبێ كلیل ناكرێتەوە، بەڵام لەسەردەمی دیجیتالیدا ئەم وشەیە باوی نامێنێ لەبری ئەوە وشەی نهێنی واتە كۆد، یان پەنجەمۆر یا كردنەوە بە مۆبایل جێگەی دەگرێتەوە... بۆ نموونە ئەو قفڵەی كە لێرەدا دەبینن تەنیا بە پەنجەمۆر دەكرێتەوە، قفڵی Tapplock توانای خوێندنەوەی 200 پەنجەمۆری هەیە، واتە دەتوانرێت پەنجەمۆری 200 كەس بناسێت.. ئەو قفڵە زیرەكە هەستەوەری تایبەتی تێدایە و پەنجەمۆرەكان لەخۆیدا خەزن دەكات و دەیناسێت.. قفڵە هۆشمەندەكە دەتوانێت بە بلوتوسی مۆبایلیش بكرێتەوە.. لەماوەی 8 چركەدا قفڵەكە دەبێتەوە.. ئەگەر كەسێكیش كە پەنجەمۆری تێدا خەزن نەكردووە نیازی كردنەوەی بێت دەست دەكات بە لێدانی زەنگی هۆشیاركردنەوە... قفڵەكە ئەگەر جارێك شەحن بكرێتەوە هەتا سێ ساڵ دانابەزێت..
