هاردێكی 4 تیرابایتی تایبەت بە ئێكس بۆكس وان
ئێكس بۆكس وان (xbox one) ئامێرێكی تایبەت بە گەیم كردنە و بۆ گەیمكردنیش هەمیشە دەبێت باشترین ئامێر لە بواری گرافیك و سەختە ئامرازەوە هەبێت ئەگینا یارییەكان ساپۆرت ناكات، واتە كێشەیان بۆ دروست دەبێت... هەرچەندە خودی ئێكس بۆكس داتاگە واتە هاردی تایبەت بەخۆی هەیە، بەڵام هاردەكە زۆر گەورە نییە و بۆ گەیمە 40 گیگاییەكان ناگونجێت...
كۆمپانیای (سیگیت) لەم رۆژانەدا هاردێكی 4 تیرابایتی بۆ ئەو ئامێرە بەرهەم هێناوە كە ئیدی لە كێشەی كەمبوونی جێگا بۆ داكردنی یارییەكان كۆتایی دێنێت.. تەنانەت ئەگەر هەر یارییەك 50 گێگابایت بێت ئەو كاتیش دەتوانی 80 یاری تێدا خەزن بكرێت.. بۆ یارییە بچووكەكانیش ئەوە ئەوەندە زۆرە لە هەزارانیش تێدەپەڕێنێت...
