هەستەوەرێك دەتوانێت ئۆتۆمبیلەكان پێشكەوتووتر بكات
كۆمپانیای ئۆتۆمبیل سازی فۆرد هەستەوەرێك واتە ئامێریكی بچووكی بۆ ئۆتۆمبیلەكان بەرهەم هێناوە كەوا لە ئۆتۆمبیل دەكات زۆربەی كارەكان ئۆتۆماتیكی ئەنجام بدات. هەستەوەرەكە بەقەد كۆپێكی قاوە دەبێت و بە Velodyne ناسراوە. بەڕێوەبەری كۆمپانیای فۆرد دەڵێت ئامێرێكە بچووكە دەتوانێت لە ئاوێنەی ئۆتۆمبیلەكەدا جێگای بێتەوە، بەڵام بەرادەیەك بەهێزە دەتوانێت هەتا مەودای 200 مەتری بخاتە ژێر چاودێری.. سینسۆرەكە كە بە (ultra puck)یشی پێدەگوترێت لە یەك ساتدا نەخشەیەكی سێ رەهەندی لە هەموو دەوروبەر دەگرێت و وا لە ئۆتۆمبیلەكە دەكات بەبێ شۆفێریش بڕوات و گرفتیش نەیەتە پێش.
