لە پیشانگەی CES ی ساڵی 2016 دا
ئێڵ جی 21 خەڵات بەدەست دەهێنێت
لە میانی چالاكییەكانی پیشانگەی ئەلكترۆنیاتی نێودەوڵەتیی CES لە سەرەتای ساڵی 2016 دا كە لە ویلایەتی لاس فێگای ئەمەریكی بەڕێوە چوو، كۆمپانیای ئێڵ جی ئەلكترۆنیكس توانی 21 خەڵات لە خەڵاتەكانی داهێنان بەەست بهێنێت. ئەو پیشانگەیە لە لایەن كۆمەڵەی تەكنۆلۆژیای بەكارهاتوو CES سەرپەرشتی دەكرێت و ئێڵ جی بە 10 ئامێر بەشداریی تێدا كردبوو: ئامێرەكانی ناو مالً، كەرەستەكانی كۆمپیوتەر، پارچەكانی كۆمپیوتەر، تەكنیكە درێژخایەنەكان، ئامێرەكانی نمایشكردنی ڤیدیۆ، تەكنۆلۆژیای لەبەركراو و هێفۆن، كەسەرتەكانی تەلەفۆنە وایەرلێسەكان، ناوماڵی زیرەك.
ئەو خەڵاتانەی بە ئێڵ جی بەخشران بریتیبوون لە تەلەڤزیۆنی ئۆلید قەبارەی 77 بۆصە، مۆبایلی ڤی 10 و جلشۆری سیستمی دووانی. بۆ چوارەم جاریشە تەلەڤزیۆنی ئۆلید ئەم خەڵاتەی بەر بكەوێ.
هەرچی مۆبایلە زیرەكەكانە، مۆبایلی V10 بووە مایەی سەرنجڕاكێشانی ئامادەبووان بە هۆی ئەو توانایەی كە لەم ئامێرەدا هەیە كە لە رووكەشی پێشەوەی دوو كامێرا لە خۆ دەگرێت و لە نوانایدایە ڤیدیۆی دەستی بگرێت بۆ یەكەمین جار لە مێژووی مۆبایلە زیرەكەكان. دەرچوونی دووەمی كاتژمێری دەستیی LG watch Urbane كە یەكەمین ئامێری مۆبایلی ئەندرۆیده هەروەها هێدفۆنی بلووتوسی ئێڵ جی كە لە مل دەكرێت یەكێك بوو لەو ئامێرانەی كە خەڵاتی بەركەوت بە هۆی ئەو تەكنیكە بەهێزەی هەیەتیو لە توانایدایە پەیوەندیی تەلەفۆنی ئەنجام بدات.
جلشۆری بە سیستمی دووانی كە لە یەك كاتدا لە دوو شوێندا جل دەشوات تایبەتمەندییەكی سەرنجرأكێشی هەبوو.
