بەهێزترین كۆمپیوتەری گەیمی شاشە چەماوە
كۆمپیوتەر بەتایبەتی ئەو كۆمپیوتەرانەی هی كۆمپانیای Mac نین، لە چەند پارچەی جیا پێكهاتوون، بەڵام چەند ساڵ لەمەوبەر كۆمپیوتەری یەك پارچەش بەرهەم هاتن كە بە All-in-one ناسراوە، لە پیشانگای ساڵانەی CES ئەمساڵدا كۆمپانیای origin كۆمپیوتەرێكی خستەڕوو كە بە كۆمپیوتەری omni ناسراوە و كۆمپانیای بەرهەم پێیوایە ئەمە بەهێزترین كۆمپیوتەری یەكپارچەی شاشە چەماوەیە. شاشەی كۆمپیوتەرەكە زۆر تەنكە. كارتی گرافیكی 12 گیگابایتە. یەكەی لێكدانەوەی 8 ناوەكییە و شاشەیەكی چەماوەی 34 ئینجی هەیە. رامەكەی لە جۆری DDR4 و 32 گیگابایتە. پشتەوەی شاشەكە روونە و هەموو پارچەكانی دەبیندرێن.
