ماوسێكی گەیم شاشەی تایبەت بەخۆی هەیە

ماوسێكی گەیم شاشەی تایبەت بەخۆی هەیە
ماوسێكی گەیم شاشەی تایبەت بەخۆی هەیە
ئەوانەی ئۆگری یاری و گەمەی ئەلكترۆنین دەزانین بۆ گەیم كردن پێویستی بە كۆمپیوتەری بەهێز و ئامێری بەهێز لە بواری سوفتوێر هاردوێرەوە هەیە. ماوسیش یەكێكە لە ئامێرە گرنگەكانی كۆمپیوتەر ئەگەر گەیمی ئەلكترۆنیش بكەی پێویستت بە ماوسی تایبەتی هەیە. ماوسی جۆری rival 700 وەك هەموو ماوسێكی دیكەیە، بەڵام ئەوەی جیای كردۆتەوە لە ماوسەكانی دیكە بوونی شاشەیەكی LEDیە. شاشەكە كەوتۆتە لای چەپی ماوسەكە. بەهۆی شاشەكەوە هەم زانیاری تایبەت بە رێكخستنی ماوس و هەم زانیاری تایبەت بە گەیمەكان نیشان دەدات. بۆ نموونە دەنووسرێت لەو یارییەدا چەند نەیاری خۆت لەناو بردووە، كاراكتەری یارییەكەت لە چ ئاستێكدایە. تایبەتمەندییەكی گرنگی ماوسەكە ئەوەیە كە لەیزەرەكەی بە ویستی بەكارهێنەرەكەی دەگۆڕدێت.
Top