پرێنتەری قاوەش بەرهەم هات
قاوەگرتنەوە ئەوەی فاڵچییەكان دەیگرنەوە هەموومان دەیزانین، وێنەكێشان لەسەر قاوە و شیریش بەرلەوەی ئامێرێك هەبێت لەلایەن هونەرمەندانی بەتوانا دەكرا، ئێستا كۆمپانیایەك هاتووە ئامێرێكی بەرهەم هێناوە بە ئاسانی وێنەكانتان لەسەر قاوە چاپ بكات. ئامێری pipple maker لەراستیدا پرێنتەرێكی سێ رەهەندییە كە دەتوانێت وێنە، دەق تەنانەت وێنەی شێوەكاریش لەسەر قاوە پرێنت بكات. ئامێری ناوبراو لەبری حیبر پۆدرەی قاوەی تێدەكرێ، كاركردن بەم ئامێرە ئاسانە تەنیا ئەوەندە بەسە وێنەیەك دیاری بكەی و كۆپێك قاوەی لەبەر دابنێ ئیدی لە ماوەی دە چركە وێنەكە دروست دەبێت.
