دەستبەندێك بە تایبەتمەندی جیاوازە

دەستبەندێك بە تایبەتمەندی جیاوازە
دەستبەندێك بە تایبەتمەندی جیاوازە

دەستبەندەكان شوێنی كاتژمێرە دەستییەكانیان گرتۆتەوە، بەتایبەتی كە زیاتر چاودێری تەندروستی بەكارهێنەرەكەی دەكات.. زۆرجاران لەم فایلەدا باسی مەچەكبەندی هۆشمەند و تایبەتمەندییە جیاوازەكانمان كردووە، زۆربەیان ئەركەكان لێك نزیكە.. مەچەكبەندی جۆری FEELیش یەكێكە لەمانە، ئەم مەچەكبەندە جیاوازی لەگەڵ ئەوانی دیكە زۆرە وەك بوونی 4 هەستەوەری كە كۆنترۆڵی جەستەیی و رۆحی بەكارهێنەرەكەی دەكەن، ئەو هەستەوەرانە تێكچوونی لەناكاوی رەنگی پێست، رێژە و زەختی خوێن و گەرمیای پێست و خوێن و زۆر كرداری دیكەش دەخاتە ژێر چاودێرییەوە، لەكاتی دەركەوتنی هەر هێمایەك كە نیشاندەری مەترسی بێت دەستبەجێ راپۆرتێك بۆ مۆبایلێكی سمارت دەنێرێ و لەوێشدا بەهۆی ئەپلكەیشنێكەوە دەزانرێت كە ئەو هێمایە مانای چییە و بەكارهێنەر دەبێ چ بكات لەمەترسییەكەی دووربكەوێتەوە.
Top