رۆبۆتێك هەموو ئەركی ماڵەوە ئەنجام دەدات

رۆبۆتێك هەموو ئەركی ماڵەوە ئەنجام دەدات
رۆبۆتێك هەموو ئەركی ماڵەوە ئەنجام دەدات

لە ساڵانی رابردوودا ئەوكات كە قەیرانی دارایی رووی لەو هەرێمە نەكردبوو، بنەماڵە دەسترۆیشتووەكان كاركەری فیلیپینیان رادەگرت، رەنگە لە زۆربەی وڵاتانیش هەروابێت، بەڵام پێدەچێت تەكنەلۆژیای نوێ ئەم ئەركەش بۆ ئەوان نەهێڵێت، خەڵكێكی زۆر نانبڕاو بكات، لەم دواییەدا رۆبۆتێكی مرۆڤ شێوە بە ناوی ATLAS بە هاوكاری بنكەی زانستی «بوستون داینامیك» بەرهەم هاتووە كە زۆربەی ئەركەكانی ماڵەوە ئەنجام دەدات، وەك هەڵگرتنی كەلوپەلی ماڵەوە و دانانی لە شوێنی خۆی، گەسك لێدان، كۆكردنەوەی قاپ و قاچاخی سەر مێز، فڕێدانی زبڵ.. هێنانی قادرمە و چوونە سەربان..تاد ئەگەر ئەم رۆبۆتە گشتگیر بێت و هەموو ماڵێك هەیبێت ئیدی پێموایە بەشێك لە پرتەو بۆڵەی خانمان كەم دەبێتەوە و منەتێكی زۆر ناكەن!
Top