گالێسكەی منداڵان لە سەردەمی دیجیتالیدا
گالیسكە یان عارەبانە بە واتایەكی دیكە رەورەوە بۆ پێگرتنی منداڵ سوودێكی زۆری هەیە لە رەورەوەی دارەوە بگرە هەتا دەگاتە ئەو گالیسكە و عارەبانە نایلۆنانە هەمووی دەبێت كەسێك پاڵی پێوە بنێ، بەڵام گالیسكەی جۆری SMARTBE بەهۆی مۆتۆرێك كە بۆی داندراوە دەتوانرێت بەبێ ئەوەی كەس لێیبخوڕێت بەرەو پێشەوە بڕوات، تەنانەت دەتوانێت بە رێگا ناخۆش و سەراوژێر و سەرهەورازەكانیشدا بڕوات و بەبێ ئەوەی زیانێكی بۆ منداڵەكە هەبێت.. رەورەوە دیجیتالییەكە دەنوشتێتەوە، رەورەوەكە دەتوانێت هەمیشە شوشەی شیرەكەش گەرم رابگرێت ئەگەر خێرا رۆیشت یان بەم لاو ئەولادا هات ئەوە بەهۆی پەتێك كە لەدەستی دایك یان كەسی دیكە دایە دەتوانێت كۆنترۆڵ بكرێت..
