كاتژمێرێكی هۆشیاركردنەوە بە ستایلێكی جیاواز
دوای ئەوەی كە مۆبایل گشتگیر بوو و هەموو كەس بوو بەخاوەنی مۆبایلی خۆی، كاتژمێری هۆشیاركردنەوە واتە كاتژمێری زەنگدار ئەو گرنگییەی جارانی نەما، چونكە بەكارهێنەر پێویست ناكات كاتژمێری زەنگدار لەسەر كاتێكی دیاریكراو دابنێ بەڵكو بە مۆبایلەكەی ئەم كارە دەكات، بەڵام گەلێك جارا خەوخۆشەكان گوێ بە لێدانی زەنگی مۆبایلیش نادەن و دوای زەنگەگەكە دەخەونەوە.. ئەگەر تۆ یەكێكی لەوانەی و دەتهەوێ لەكار و ئەركت دوا نەكەوی رەنگە كاتژمێرێك كە لە شێوەی فەرشێكی بەرپێ دەچێت زۆر باش بێت، چونكە ئەو كاتژمێرە ئیزنت پێ نادا جارێكی دیكە سەرخەوێك بشكێنیەوە. كاتژمێری RUGGIE كاتێك لە زەنگدان دەوەستێ كە دەبێت لەخەو هەستی و بە هەردو قاچت بۆ ماوەی سێ چركە لەسەر كاتژمێرەكە بوەستی، دوای ئەوەش كە نووستییەوە دیارە بەهیچ كاتژمێرێكی هۆشیاركردنەوە لە خەوەكەت واز ناهێنی.
