زانیاری پێویست لەبارەی سیستەمی رێمێكس
ئەوانەی شارەزاییان لە بواری كۆمپیوتەردا هەیە دەزانن سێ سیستەمی بەگەڕخەری گرنگ هەن وەك سیستەمی ویندۆز، سیستەمی IOS تایبەت بە كۆمپیوتەری ماك و سیستەمی لینۆكس، دوای ئەوەی مۆبایلە هۆشمەندەكان كەوتنە بازاڕەوە سیستەمێكی نوێتر هاتە ئارا كە تایبەتە بە مۆبایل و بە سیستەمی ئەندرۆید ناسراوە، ئەم سیستەمە تەنیا لەسەر مۆبایل و تەبلێت كار دەكات. بەم دواییانەش سیستەمێكی پەیوەندی بەناوی سیستەمی Remix OS بەرهەم هاتووە كە بەهۆیەوە دەكرێت سیستەمی ئەندرۆید لەسەر كۆمپیوتەر دابەزێنی، واتە بە ئاسانی دەتوانی سوود لە پرۆگرام و ئەپلكەیشن و یارییەكانی سیستەمی ئەندرۆید وەربگری..بەهۆی ئەو سیستەمەوە نە تەنیا سوود لە سیستەمی ئەندرۆید وەردەگرێ بەڵكو دەتوانی لە تایبەتمەندییەكانی سیستەمی ویندۆزیش وەك كلیك راست و شریتی فەرمان و رێكخستنی فایلەكان سوود وەربگری. رەنگە باشترین پێناسە بۆ سیستەمی (ریمیكس) ئەوە بێت كە « تێكەڵاوكردنی دوو سیستەمی ئەندرۆید و ویندۆز بێت و سوود وەرگرتن لە هەردووكیان لە كۆمپیوتەردا» سیستەمی ریمیكس زۆر نزیكیشە لە سیستەمی ویندۆز10 چونكە ستایلەكەی تەواو ویندۆز10یە. لە سیستەمی ناوبراودا بە ئاسانی دەتوانی كار لەسەر فایلەكانی ئۆفێسی ئەندرۆید بكەی، بۆ نموونە بە ئاسانی دەتوانی فایلێكی word دەستكاری بكەی و دواتریش لەسەر مۆبایلەكەت بیكەیەوە. بە ئاسانی دەتوانی لەسەر كۆمپیوتەر سوود لە هەزاران ئەپلكەیشنی سیستەمی ئەندرۆید وەربگری كە لە ماركێتی گەورەی گوگل پلەیدا هەن و دەگەنە نزیكەی دوو ملیۆن ئەپلكەیشن.
