رۆبۆتێك منداڵان فێری پرۆگرام نووسین دەكات
كۆمپانیایەك لە پیشانگای ساڵانەی CES 2016دا رۆبۆتێكی بەناوی Code-A-Pillar think & learn خستەڕوو. رۆبۆتێك كە فێری منداڵانی سێ ساڵە هەتا هەشت ساڵە دەكات بتوانن خۆیان پرۆگرام بنووسن. رۆبۆتەكە كە لەشێوەی كرمێكی رەنگاورەنگ دەچێت لە هەشت بەش پێكهاتووە و هەر بەشەی ئەركێكی تایبەت ئەنجام دەدات.
هەر فەرمانێك پێی دەڵێت كە دەبێت جوڵەیەكی تایبەت ئەنجام بدا وەك (پێشەوە، پشتەوە، چەپ و راست، سووڕان، و دەنگە دەنگ..تاد) ئەو بەشانە بەهۆی پۆرتی USBیەوە بە یەكتر پەیوەند دراون. منداڵان دەتوانن هەریەك لەو بەشانە هەڵبژێرن و لەپەنای یەكتری دابنێن، كاتێكیش پارچەكان پێكەوە بەسترانەوە و دوگمەی هەڵبوون دابگرن و ئەوكات رۆبۆتەكە دەست دەكات بە جوڵە. راستە لەو كردارانەدا هیچ فەرمانێكی پرۆگرام نووسی روو نادات، بەڵام ئەوە بیر منداڵ دەخاتەوە كە جوڵە و فەرمان و كردارەكانی بەهۆی ئەو فەرمانانەوە جێبەجێ دەبن. رۆبۆتەكە وا دەكات كە منداڵان گەیشتنە تەمەنی تازە لاوی خۆیان پرۆگرام بنووسن.
