گشت ئۆتۆمبێلێك دەبێتە سمارت
دوای چەند ساڵی دیكە گشت ئۆتۆمبێلەكان دەبنە سمارت، واتە ئەوەی پەیوەندی بە ئۆتۆمبێلەكەت بێت لە شاشەی سەر ئۆتۆمبێلەكەت دەزانی، وەك زانیاری ورد لەبارەی ئۆتۆمبێلەكەتەوە، نیشاندانی گرفتەكان، لەبەرچاوگرتنی هەڵسوكەوتی شۆفێر و زۆر زانیاری تر، ئەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی هۆشمەند نین و ئاسایین ئایا بیرێك لەوان كراوەتەوە، بەڵێ بەهۆی تەكنەلۆژیای cardroid كە سایزێكی بچووكی هەیە و لە ئۆتۆمبێلە ئاساییەكان پەیوەند دەدرێت، دەكرێت هەڵسوكەوتی شۆفێر لەكاتی لێخوڕیندا، گرفتەكانی ئۆتۆمبێل، چاودێری كردن لەبەر ئەوەی نەدزرێت، زانیاری ورد لەبارەی ئۆتۆمبێل وەك كێشەی بەنزین، كەمبوونی هەوای تایەكان و كەمبوون و گرفتی رۆنی مەكینە و گێڕ و زۆر شتی دیكەش لەبەرچاو دەگرێت.. گشت ئەو زانیارییانەش بۆ مۆبایلێك بەڕێ دەكات كە سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە.. یان ئەگەر شۆفێرەكە تووشی گرفت بوو پەیامێكی ئاگاداركردنەوە بۆ مۆبایلێك بەڕێ دەكات.
