چاوخشاندنێك بەسەر پیشانگای ساڵانەی CESی ئەمساڵدا
پیشانگای نێونەتەوەیی (CES) كە كورتكراوەی Consumer Electronics Showە بە مانای پێشانگای كەلوپولی ئەلكترۆنی دێت، گەورەترین رووداوی تەكنەلۆژی ساڵانە لە بواری تەكنەلۆژیای سەردەمدا، هەموو ساڵێك لە 7 هەتا 10 مانگی یەك لە شاری لاس و ڤیگاسی وڵاتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەڕێوە دەچێت. كۆمپانیا گەورەكانی بواری بەرهەمهێنانی تەكنەلۆژیای نوێ دوایین دەستكەوت و بەرهەمەكانی خۆیان لەم پیشانگایەدا نیشان دەدەن.
شایانی ئاماژە پێدانە یەكەمجار ئەم پیشانگایە لە ساڵی 1967 لە شاری نیویۆرك بەڕێوەچوو، لە ساڵی 1978 تا ئێستا ساڵانە دووجار بەڕێوە دەچێت، پێشانگای زستانە و پێشانگای هاوینەی پێدەگوترێت..
پیشانگای CES 2016 لە 7 هەتا 10/1 لە شاری لاس و گاس دەستی پێكرد، 3500 كۆمپانیا بەرهەمەكانیان لەم پیشانگایەدا خستەڕوو، زیاتر لە 150 هەزار كەسیش ئامادەی پیشانگاكە بوون. ئێمەش لە فایلی IT ی گۆڤاری گوڵاندا هەوڵدەدەین ئەو ئامێرە تەكنەلۆژییە گرنگانەی كە لە پیشانگاكەدا نیشاندران بە ئێوەی خوێنەری بەڕێز بناسێنین..
