گەسكی كارەبایی هۆشمەند ئەركی خانمان ئاسانتر دەكات
ئیدی لەمەولا پێویست ناكات خانمان بەسەر هاوسەرەكانیاندا بیكەنە دەنگە دەنگ و هەرا هەرا لەبارەی پاك و خاوێنكردنی ماڵەوە، پیاوانیش بێزار نابن لە دەنگی ئەو گەسكە كارەباییانەی كە بەقەد موەلیدەی گەڕەك دەنگیان دێت. چونكە گەسكە كارەباییەكەی ئێل جی كە بە +hom-bot torbo ناسراوە، لە رێگەی مۆبایلەكەتەوە دەتوانی كۆنترۆڵی بكەی، ئەوەندەش هۆشمەندە كە دەزانێت كوێی گەسك داوە و و كوێ خاوێن نییە. كامێرای مۆبایلەكەت روو لەو شوێنە كە مەبەستتە ئەویش دەست دەكات بە پاككردنەوە. تایبەتمەندییەكی گرنگی گەسكەكە ئەوەیە كە گەر لە ماڵەوەش نەبی دەتوانی فەرمانی پێبكەی ماڵەكە پاك بكاتەوە، لەوەش مەترسی كە خۆی بە شتێكدا دەدات خۆی سێ كامێرای لەسەرە و خۆ لەو شتانە نادات كە دەكەونە خوارەوە، تایبەتمەندییەكە هەر ئەوەدە نییە بەڵكو كامێراكانی دەبنە كامێرای چاودێری و ئەگەر كەسێك بێتە ماڵەوە وێنەی دەگرێ و بۆ مۆبایلی خاوەنەكەی بەڕێ دەكات.
