پرۆگرامێك كۆمپیوتەرەكەت دەكاتە مۆبایل
حەز دەكەی لە كۆمپیوتەرەكەت وەك مۆبایل سوود وەربگری، حەز دەكەی ئەپلكەیشن و یاریەكانی مۆبایل لەسەر كۆمپیوتەر دابەزینی، پرۆگرامی nox app player دەتوانێت سیستەمی ئەندرۆید بگوازێتەوە بۆ سەر كۆمپیوتەر. بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە هەموو پرۆگرامە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی مۆبایل وەك لاین، تێلگرام، ڤایبەر، تانگۆ دەگوازرێنەوە بۆ سەر كۆمپیوتەر. چونكە كۆمپیوتەر و مۆبایلەكەتان پێكەوە دەبەسترێنەوە. بە ئاسانی ئەو یاریانەی كە بەهۆی كەمی قەبارەی رامی مۆبایلەكەتەوە ناتوانی سوودیان لێ ببینی لەسەر كۆمپیوتەرەكەت بە ئاسانی دەكرێنەوە.
