چاویلكەیەك دەتوانێ لە پشت دیوارەوە ببینێ
زۆر جاران وەك دەنگۆ بیستووتانە كە چاویلكە هەیە مرۆڤ بە رووتی نیشان دەدات، ئێستا بەراستی و بەبێ دەنگۆ چاویلكەیەك بەرهەم هاتووە كە مرۆڤ و بوونەوەری زیندوو لە پشت دیوارەوە دەبینێ، گروپێك لە توێژەرانی هۆشی دەستكرد و زانستی كۆمپیوتەر MIT چاویلكەیەكیان دروستكردووە كە بەهۆیەوە دەكرێت لە پشت دیوارەوە بوونەوەری زیندوو ببینی، تەكنەلۆژی بەكارهاتوو لەم چاویلكەیە پێیدەگوترێت FR Capture كە لەسەر بنەمای تیشكی X كار دەكات و بەهۆیەوە بوونی بوونەوەری زیندوو تەنانەت لە مەودای دوورەوەش نیشان دەدات.
