مافووری سیحری لە جیهانی دیجیتاڵدا
فەرشی سیحری ئەوەی لە ئەفسانەكاندا باسی لێوە دەكرێ كە مرۆڤ دەتوانێ سواری بێت و بۆ هەر شوێنێك كە مەبەستیەتی بڕوات، یان وەك قالیچەی سلێمان كە بە ماوەیەكی كەم دەگەیاندە شوێنی مەبەست! ئەم فەرشە سیحرییە لە جیهانی دیجیتاڵیدا بۆتە واقیعی و لە بەرگی ئەفسانەدا نەماوە..
«ArcaBOard» ناوی ئەم مافوورە سیحریەیە كە 30 سم لە زەوی بەرز دەبێتەوە، ئەویش بەهۆی 36 پەنكەی زۆر بەهێز كە هێزی بەرامبەر 272 ئەسپی هەڵمی دروست دەكەن و دەتوانرێت 195 كیلۆ هەڵبگرێت. ئەگەر ئەوەی كە سواری دەبێت كێشەكەی كەمتر بێت ئەوە باترییەكانی درەنگتر دادەبەزن. ئامێری ناوبراو تەنیا بیرۆكەیەكە رەنگە لە داهاتوودا بێتە دی چونكە ئەم ئامێرەی ئێستا هەم خێرایی كەمە و هەم زووش باترییەكانی دادەبەزن.. خێراییەكەی تەنیا 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدایە، جگەلەوەش كێشی ئامێرەكە قورسە ئەویش 82 كیلۆیە و بە دوو كەس نەبێت هەڵناگیردرێت، بەڵام دوور نییە لە داهاتوودا ئەم ئامێرە بگاتە لوتكەی خۆی.
