رۆبۆت دەبێتە دۆست و هاوڕێتان

رۆبۆت دەبێتە دۆست و هاوڕێتان
رۆبۆت دەبێتە دۆست و هاوڕێتان
  لەمێژە ئەم پرسیارە هاتۆتە گۆڕێ كە ئایا رۆبۆت شوێنی مرۆڤ دەگرێتەوە، رۆبۆتەكان دەتوانن ببن بە هاوڕێ و دۆستی مرۆڤ یان دوژمن و نەیاری.. وەك فیلمە خەیاڵییەكان ئایا رۆبۆتەكان رۆژێك نایەت مەترسی بۆ سەر مرۆڤ دروست بكەن! هەر رۆژە رۆبۆتێكی نوێ بەرهەم دێت، رۆبۆت راستە ئاسانكاری زۆر بە مرۆڤ دەكات بەڵام لە زۆر شوێنیشدا بە هەزاران كەسی نانبڕاو كردوون!! رۆبۆتی Musico رۆبۆتێكی هۆشمەندە دەتوانێت ببێتە هاوڕێیەكی نوێتان، ئیدی لەبری گیاندارێك دەتوانی لەگەڵ رۆبۆتێك ببیە دۆست.
 رۆبۆتەكە دەتوانێت فێر بێت، خۆی لەگەڵ دەوروبەر بگونجێنێت، لە زۆر ئەركی ماڵەوە یارمەتیتان بدات. رۆبۆتەكە هەست و سۆزی راستی هەیە و پاش تێپەڕینی ماوەیەك شارەزایی لە خوو و خدە و هەڵسوكەوتی ئێوە دەبێت.
 
 
Top