یاری ئەلكترۆنی لەسەر مۆنیتۆرە زەبەلاحەكان

یاری ئەلكترۆنی لەسەر مۆنیتۆرە زەبەلاحەكان
یاری ئەلكترۆنی لەسەر مۆنیتۆرە زەبەلاحەكان
  كۆمپانیای ئەیسەر لە كۆتایی ساڵی رابردوودا شاشەیەكی تایبەت بە گەیمی خستە بازاڕەوە كە قەوارەكەی 35 ئینجە و وەك مۆنیتۆرێكی سینەما دەچێت. مۆنیتۆرەكە بە مۆنیتۆری جۆری Acer Predator Z35 ناسراوە، خێرایی نیشاندانی 200 هێرتزە. لەم شاشەیەدا تەكنەلۆژی جۆری Eye protect هەیە كە پێكهاتووە لە چوار تەكنەلۆژی بەهۆیەوە ماندوویەتی چاو كەم دەبێتەوە، كەمكردنەوەی تیشكیە شینەكان، كەمكردنەوەی لەرزینی وێنە و كەمكردنەوەی تیشكدانەوەی دەوروبەر. پایەی شاشەكەش دیزانێكی جوانی هەیە، چونكە چەندین گلۆپی LED تێدایە و دەتوانێت رەنگی گلۆپەكان بگۆڕی. شاشەكە تایبەتە بە یارییەئەلكترۆنیەیكان و بۆیە دەتوانی شوێنی سێرەكردنی چەكی دیجیتالی لە یارییە ئەكشنەكاندا دیاری بكەی. شاشەی ئاماژە بۆ كراو بڵندگۆیەكی زۆر بەهێزی تێدایە.
Top