سپیكەری بلوتوسی Creative Woof 3 دیزانێكی سەرنج راكێش و دەنگێكی بەرز
كۆمپانیای كریتۆ لە كۆتایی ساڵی رابردوودا سپیكەرێكی بلوتوسی بەناوی Creative Woof 3 خستەڕوو.. بڵندگۆ وایەرلەیسەكە جگە لەوەی دەنگێكی باشی هەیە، دیزاینەكەشی سەرنج راكێشە و تایبەتە بە مۆبایل و تەبلێت. هەروەك لە وێنەكەدا دیارە شێوەی بڵندگۆكە وەك زەنگوڵەیەكی بچووك دەچێت و دەنگەكە لە سەرەوە دێتە دەرێ.. تایبەتمەندییەكی گرنگی بڵندگۆكە ئەوەیە كە مایكێكی تێدایە و بەهۆیەوە دەتوانی پێوەندییەكانت وەڵام بدەیەوە. هەموو ئامێرێكی دیكەش بەهۆی وایەرەوە لەم بڵندگۆیە پێوەند دەدرێت.
