تەكنەلۆژیای نوێ بۆ پاڵاوتنی هەوا

تەكنەلۆژیای نوێ بۆ پاڵاوتنی هەوا
تەكنەلۆژیای نوێ بۆ پاڵاوتنی هەوا
  لە داهاتوودا كێشەی سەرەكی مرۆڤ هەر تەنیا پیسبوونی ئاو نییە، بگرە نەبوونی هەوای پاك و ژینگەی پاكە... هەر لەمساڵدا كۆنفرانسی گەورەی پاریس بۆ رووبەڕووبونەوە لەگەڵ پیسبوونی ژینگە و پاكی هەوا ئەنجامدرا.. كۆمپانیا گەورەكانی بەرهەمهێنی تەكنەلۆژیای لەمێژە هەوڵەكانیان بۆ بەرهەمهێنانی ئامێری پاڵاوتنی هەوا چڕ كردووە.. كۆمپانیای ئێل جی چەند ئامێرێكی بەناوی «ئایكوا، ئایەرباسن و مۆن بلان» بەرهەم هێناوە بۆ ئەوەی كە ژینگەیەكی پاك هەر نەبێت لە ماڵەوە دروست بكات. پاڵاوتنەكە ئەو گەردیلە زیانبەخشانە دەپاڵێوێ كە بە چاوی ئاسایی نابیندرێن، یان دووكەڵ و هەوای ناپاك هەڵدەمژێت و تەنانەت بۆنە ناخۆشەكانیش ناهێڵێت، لەگەڵ ئەوەشدا 99% باكتری و ڤایرۆسەكان لەناو دەبات.. بەهۆیەوە زۆربەی نەخۆشییەكانی وەك ئەنفلونزا، پەسیو..لەناو دەچن.. تەنانەت دەگوترێت پێشگیری لە نەخۆشی شێرپەنجەش دەكات.
 
Top