هەر لەماڵەوە جلی سوپەرماركێتەكان لەبەر بكە

هەر لەماڵەوە جلی سوپەرماركێتەكان لەبەر بكە
هەر لەماڵەوە جلی سوپەرماركێتەكان لەبەر بكە
  چەند ساڵێك دەبێت تەكنەلۆژییەك لە سۆپەرماركێتە گەورەكاندا ئەوانەی تایبەتن بە جلفرۆشتن هەیە كە بەهۆیەوە بەكارهێنەر لەبەر شاشەیەكی مەزن كە وەك ئاوێنەیەك دەچێت رادەوەستێ و هەر بە پەنجە ئاماژە بە و جل وبەرگەكانە دەكات كە لەشاشەكە دەبیندرێن و خۆی وەك كارەكتەرێك لە شاشەكە نیشاندەدرێت وەك ئەوەی كە جلەكانی لەبەردابێت، ئیدی پێویست ناكات جلەكانی خۆی داكەنێ و تاقیان بكاتەوە، هەربەهۆی ئەو تەكنەلۆژییەوە خۆی دەبینێت بەو جلانەی كە مەبەستیەتی.. ئێستاكە ئەو تەكنەلۆژیە بەهۆی پرۆگرامێك بەناوی The mall و كامێرای كۆنسۆلی ئێكس باكس وان دەتوانی هەر لەماڵی خۆتەوە ئەو كارە ئەنجام بدەی و جلی سوپەرماركێتەكان ببینی و بەشێوەی مەجازی لەبەریان بكەی.. ئەگەر دەستنیشانیشت كرد زانیارییەكان بەهۆی مۆبایل بۆ سۆپەرماركێت بەرێ كە و بۆت دێتەوە بەر دەرگای ماڵەوە..
Top