مەتر و فووتە لەسەردەمی دیجیتالیدا
هەمیشە بۆ پێوەری رووبەر و مەودای دوو شت، یان بزانیت ئەو تەنە جا هەرچییەك بێت چەند مەترە پێویستت بە فووتە یان مەترە.. كە جیهان بەرەو سەردەمی دیجیتالی بڕوات و تەكنەلۆژیای نوێ بیری لە هەموو شتێك كردبێتەوە، دیارە پێوەری رووبەریش بیری لێكراوەتەوە.. هەرچەندە كامێرای پێوەر هەیە بۆ زانینی مەوداكان.. بۆ نموونە سیستەمی كامێرای هاتووچۆ..
ئامێری finger كە بەمانای پەنجە دێت، ئامێرێكە بۆ پێوان و ئەندازەگرتن و رۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە دیاری كردنی ئەندازەكاندا.. ئیدی پێویستت بە راستە و مەتر نامێنێت.. دوو گوستیلە لە پەنجەكانت بكە و بەهۆیەوە ئەندازەی مەوداكان بزانە.. بەڵام ئەگەر نیازت هەبێت مەودایەكی دوور بزانی، پێویستە یەكێك لە گوستیلەكان بە كەسێكی دیكە بێت و ئەوەی تر لە پەنجەی خۆتدا بێت، بەرامبەرەكەت لە كوێ بێت بەهۆی گوستیلەكەوە دەزانرێت چەند مەترە..
