یادداشتەكانت لە مۆبایلدا بەدەستخەتی خۆت بنووسە
پرۆگرام گەلێك بەواتایەكی دیكە ئەپلكەیشنێكی زۆر هەیە كە بەهۆیەو دەكرێت یاداشتی رۆژانەتی پێ یاداشت بكەی.. یەكێك لەو پرۆگرامانە lectureNotesە، بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە پێویست ناكات تایب بكەی، بەڵكو بەدەستی خۆت یاداشتەكات دەنووسی.. دەكرێت بە قەڵەم یان بە پەنجەی خۆت بینووسی. ئەم پرۆگرامە بۆ قوتابیان زۆر باشە، هەروەها بۆ ئەوانەی كە توانای ئەوەیان نییە بە خێرایی تایب بكەن. جگە لە نووسین دەتوانی نەخشە و وێنەی پێبكێشیەوە.
