هەتا نیومانگ شەحنی دانابەزێت!

هەتا نیومانگ شەحنی دانابەزێت!
هەتا نیومانگ شەحنی دانابەزێت!
 لە مۆبایلدا رەنگە بۆ زۆر كەس گرنگترین بەشی باتری و دانەبەزینی شەحن بێت و لایەنەكانی دیكەی بەرچاو نەگرێت، مۆبایلە هۆشمەندەكان یەكێك لە گرفتە سەرەكیەكانیان زوو دابەزینی باترییە، هەرچەندە هەوڵدراوە بەهۆی (پاوەربانك) یان باتری زیادە ئەم كێشەیە چارەسەر بكرێت..
 كۆمپانیایەكی زۆر نەناسراو لەم دواییەدا مۆبایلێكی بەرهەم هێناوە كە بە جۆری Qukitil K10000 ناسراوە، ئەم مۆبایلە هەتا 15 رۆژ لەكاتی پێوەندی كردن سەیركردنی فیلم و گوێگرتن لە گۆرانیدا و هەتا مانگێك لە كاتی دیكەدا شەحنی دانابەزێت.. مۆبایلەكە لە یەك كاتدا دەتوانێت وەك پاوەربانكێكیش وزە بۆ سێ مۆبایلی دیكە دابین بكات یانی سێ مۆبایلی دیكە شەحن بكاتەوە، ئەوە زۆر سروشتییە مۆبایلێكی ئاوا ماوەی 3 كاتژمێر و نیودەخایەنێ هەتا شەحن دەبێتەوە. تایبەتمەندییەكانی دیكەی مۆبایلەكە شاشەیەكی 5.5 ئینجی، كامێرای 8 مێگاپیسكلی و رامی 2 گێگابایت و میمۆری 16 گێگابایتە، جگە لەوەش دوو سیمكارت دەخوێنێتەوە و سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە..
 
Top