ئەنگوستێكی رۆبۆتی وایەرلەیس

ئەنگوستێكی رۆبۆتی وایەرلەیس
ئەنگوستێكی رۆبۆتی وایەرلەیس
 زۆرجاران كاتێك لە نهۆمی خوارەوە دادەنیشی و نیازتە گلۆپەكانی سەرەوە هەڵبكەی یان بكوژێنیەوە، خۆزگە دەخوازی كرابا هەر بە مۆبایلەكەت ئەم ئەركەت ئەنجام دابا، تەكنەلۆژیای نوێ رێگاچارەی ئەمەشی دۆزیوەتەوە. لە ژیانی رۆژانەدا هەموومان زۆر دوگمە دادەگرین، ئاواتمانە ئەو دوگمانە هەر بە فەرمانێكی مۆبایل داگیرابان و لە رێگای دوورەوە كۆنترۆڵ كرابان، یان بۆ گەشتێك دەڕۆی لە رێگای دوورەوە بیرت هاتۆتەوە كە تەلەڤزیۆنەكە پێكراوە، یا سەلاجەكە كوژاوەتەوە... بۆ چارەسەری ئەم كێشانە كۆمپانیایەك دوگمەیەكی رۆبۆتی بەناوی micorobot push بەرهەم هێناوە، بەهۆیەوە لە رێگای دوورەوە وەك پەنجەی خۆت دوگمەكان دادەگرێت.. سایزی ئامێرەكە بەقەد قوتوە شەقارتەیەك دەبێت، هەركاتێك لە مۆبایلەكەتدا هێمای دوگمەكە دابگری دوگمە سەرەكییەكە لە شوێنی خۆی دادەگیرێت.
Top