ریسێرڤێرێك بۆ وەرگرتنی كەناڵەكانی K4

ریسێرڤێرێك بۆ وەرگرتنی كەناڵەكانی K4
ریسێرڤێرێك بۆ وەرگرتنی كەناڵەكانی K4
 ئەگەر بۆ رابردووی دوور بگەڕێینەوە دەماندیت كە تەلەڤزیۆنە قەبارە گەورەكان و ریسێرڤێر (سەتەلایت)ەكان ئەنالۆگ بوون، كەناڵەكانی نیشاندانیش هەر ئەنالۆگ! بەڵام دواتر بوون بە دیجیتالی لە دیجیتالیشدا بوون بە HD و سەرووی HD و لەم دوایانەشدا K4.
 ئێستا هەموو سەتەلایتەكان تەنیا توانای وەرگرتنی شەپۆلی HD یان هەیە، بەڵام بە پەرەسەندنی ئامێرەكانی نیشاندانی كوالیتی K4 دەبێت كەناڵ و سەتەلایتی K4 بەرهەم بێن.
 كۆمپانیای direct TV ئامێرێكی وەرگرتنی شەپۆلەكانی k4ی بەرهەم هێناوە، چونكە جیهان بەرەو K4 دەچێت، چەندین كەناڵ بە كوالیتی k4 بەرنامەكانیان بڵاو دەكەنەوە، بۆ نموونە بەشێك لە كەناڵەكانی تایبەت بە جیهانی گیانداران و هەندێك كەناڵی وەرزشی و تەلەڤزیۆنی نیشتمانی ژاپۆنیش دوو مانگ دەبێت ئەم هەنگاوەی گرتۆتە بەر، لە ساڵی 2016دا زۆربەی تەلەڤزیۆن و ئامێرەكانی بڵاوكردنەوەی بە فیلم بە كوالیتی k4 دەكەونە بازاڕەوە.
Top