ئامێرێك بۆ رزگاربوون لە پرخەی شەوانە
پرخەكردن لە خەودا هەم بۆ ئەوكەسەی كە پڕخە دەكات و هەم بۆ ئەو كەسانەی لەلای دەخەون ئازارهێنەرە، لەبواری پزیشكیەوە هەوڵدراوە كە لەرێگای نەشتەرگەری یان رێگاچارەی دیكەی بۆ بدۆزرێتەوە. تەكنەلۆژیای نوێش هەوڵی خۆیداوە، nora یەكێك لەو بەرهەمە تەكنەلۆژیانەیە كە بۆ نەهێشتنی پرخە لە خەودا كاریگەری هەیە. ئەم ئامێرە بچووكە كە وەك سابوونێك دەچێت لە بن بالیف دادەنرێت، هەركاتێك كەسێك پرخە بكات بەفرمانێك كە لە ئامێرێك وەریدەگرێت بای تێدەكرێت و بەرزی و نەوی بالیفەكە دەكات و هەتا پرخەكە نامێنێ، چونكە پرخە بە زۆری بەهۆی چۆنییەتی خراپ سەردانان لەسەر بالیف دروست دەبێت ئەوكاتەی كە مل و گەردن دەكەونە ژێر زەختەوە.. هەرچەندە هەندێك كەس پرخەیان بەهۆی قەڵەویانە، چونكە چەوری كێشەی بۆ مل و گەردنیان دروست دەكات.
