گۆڕانكاری لە ستایلی تەبلێت و مۆبایلەكانی ئایندە
پێدەچێت كاتی ئەوە هاتبێ كە گۆڕانكاری گرنگ لە دیزاین و ستایلی مۆبایل و تەبلێت و لاپتۆپەكانی داهاتوودا بێتە دی. كۆمپانیای سامسۆنگ كە یەكێكە لە كۆمپانیا گرنگەكانی بواری بەرهەمهێنانی تەكنەلۆژیای نوێ بەم دواییە داهێنانێكی نوێ تۆمار كردووەو بڕیار وایە لە داهاتوودا بەرهەمی بینی ئەویش بریتییە لە مۆبایل و تەبلێتی نووشتاوە، هەروەك لە وێنەكە را دیارە تەبلێتەكە دەنوشێتەوە و دەچێتەوە پاڵیەك و دەكرێت لە گیرفانی بخەی. ئەو داهێنانە گرنگەی سامسۆنگ گەربێتو بگاتەبواری جێبەجێكردنەوە ئەوكات دەبێتە گۆڕانكارییەك نە تەنیا لە جیهانی تەبلێت و مۆبایلدا بەڵكو لە جیهانی كۆمپیوتەر و لاپتۆپ و تەلەڤزیۆنیشدا..
