مەچەكبەندێك گۆچانی دەستی نابینایانە
نابینایی خۆی لەخۆیدا گرفتێكی گەورەیە، بەڵام كاتێك ئەو گرفتە گەورەتردەبێت كە نابینا لە شارە گەورەكاندا بژیت و بیەوێ لە شەقامە قەرەباڵغەكاندا بپەڕێتەوە.. تەكنەلۆژیای نوێ گەلێك ئامێری تایبەت بە نابینایان بەرهەم هێناوە، یەكێك لەو ئامێرانە دەستبەنخدێكە كە بە sunu ناسراوە. شێوازی كاركردنی مەچەكبەندەكە لە شەمشەمە كوێرە دەچێت، شەپۆلێكی دەنگی بەڕێ دەكات، ئەگەر شەپۆلەكە بەبەربەستێك گەیشت دەگەڕێتەوە و مەچەكی نابیناكە دەلەرێنێت، هەتا بەربەستەكە نزیكتربێت لەرینەكە زیاترە.
