ماوسی نوێی كۆلەرمستەر و ئۆرگۆنۆمی بەهێز

ماوسی نوێی كۆلەرمستەر و ئۆرگۆنۆمی بەهێز
ماوسی نوێی كۆلەرمستەر و ئۆرگۆنۆمی بەهێز
 
 كۆمپانیای كۆلەرمستەر لە بواری بەرهەمهێنانی كەیس، پاوەر و ئامێری لاوەكی كۆمپانیایەكی ناسراوە، ماوەیەكە چالاكییەكانی لە بواری بەرهەمهێنانی ماوس و كیبۆردا چڕ كردۆتەوە. بەرهەمەكانی بەهۆی دیزاین و كارایی بەهێزیان ناوبانگی زۆریان هەیە، نوێترین بەرهەمی كۆمپانیای ناوبراو ماوسێكی تایبەت بە یاری بۆ هەمیشەییە، بەكارهێنەر بەبێ ئەوەی هەست بە ماندوویەتی بكات دەتوانی چەندین كاتژمێری كاری لەسەربكات، ئۆرگۆنۆمی ماوسەكە زۆر گونجاوە. (ئۆرگۆنۆمی بە گونجانی هەر ئامێرێك لە گەڵ جەستەی مرۆڤ دەگوترێت). ماوسەكە بە CM strom sentinel lll ناسراوە. ماوسی ناوبراو چەندین گلۆپی OLED تێدایە و گۆڕانكاری بەسەر رەنگەكانیدا دێت، ماوسەكە هەشت دوگمەی تێدایە، پێنج لە دوگمانە بۆ رێكخستنن لەگەڵ پرۆگرامێكی دیاری كراو.
Top