كۆمپیوتەرێك تەنیا بە 5 دۆلار!
رەنگە رۆژێك بە خەیاڵتان دا نەهاتبێت كە كۆمپیوتەرێكی بچووكت هەبێت بەقەد كارتێكی ریكلام وبازرگانی.. كۆمپیوتەرێك كە بتوانی بەهۆیەوە گەلێك ئەرك و كارەكانت ئەنجام بدەی. هەرچەندە مۆبایل دەتوانی زۆر لەو ئەركانە ئەنجام بدات كە بە كۆمپیوتەر ئەنجام دەدرێ، بەڵام ئەگەر ویستت لەوانە سوود وەرنەگری، ئەوە كۆمپیوتەری جۆری Raspberry pi zero بەكار بێنە، ئەم كۆمپیوتەرە بچووكە رامەكەی 512 میگابایتە. شوێنی دانانی كارتی میمۆری، شوێنی دانانی كێبڵی mini HDMI هەیە. هەروەها كوالیتی نیشاندانی 1080pیە. كۆمپیوتەرەكە سایزەكەی تەنیا 3 (سم)ە. لەهەمووی سەرنج راكێشتر ئەوەیە كە نرخەكەی تەنیا 5 دۆلارە!! گۆڤارێكی بەریتانی بەنیازە لەگەڵ كڕینی هەر ژمارەیەكی گۆڤارەكە كۆمپیوتەرە بچووكەكەش بە دیاری ببەخشێتە خوێنەرانی خۆی..
