ئێڵ جی ئەلكترۆنیكس تەلەفۆنی زیرەكی V10 دەخاتە بازاڕەكانی هەولێر
لە هەوڵێكی دیكەی خۆیدا كۆمپانیای ئێڵ جی ئەلكترۆكنیكس داترین تەكنۆلۆژیای لە بواری مۆبایلدا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستاندا نمایش كرد.
مۆبایلی V10 بە توانای بەرزی لە رووی تەكنۆلۆژیادا خۆی نیشان دەدات و زۆر شیاوە بۆ بەكارهێنەرانی هەوادارانی ئەو كۆمپانیایە.
یەكێك لەو تایبەتمەندییە گرنگانەی ئەو مۆبایلە ئەوەیە كە لە رووی پێشەوەیدا دوو كامێرای لە خۆ گرتووە، هەروەها لە رووی دیزاندا زۆر بەرچاوە و لە پۆڵا دروست كراوە و دژی ژەنگە و رووكەشەكەی لە سیلیكۆنی بەهێز دروست كراوە و لە تاقیكردنەوەكانی كەوتنەخوارەوە و بەریەككەوتن سەركەوتنی بەدەست هێناوە.
هەروەك ئێڵ جی بەوە ناوبانگی دەركردووە كە لە پێشەنگی كۆمپانیاكانی ئەلكترۆنیدا دێت، ئەو مۆبایلەی وا دروست كردووە كە لە پێشەوە دوو شاشە لەخۆ بگرێت بە قەبارەی 5.7 بۆصە لە جۆری "Quad-HD IPS Quantum" كە شاشەیەكی سەربەخۆی دیكە نیشان دەدات كە هەمیشە لە كاركردندا بێت بە بێ ئەوەی كار بكاتە سەر پاتری مۆبایلەكە، شاشەی دووەمیش زانیارییەكان نمایش دەكات وەك زەنگ و كوتكراوەكان و كات و رێككەوت و ئاستی شەحنی مۆبایل و چێژوەرگرتن لە یاریكردن و تەماشاكردنی فیلم یان وەڵامدانەوەی نامە.
هەرچی دەربارە ی دو كامێراكەی پێشەوەیە، ئێڵ جی لە مۆبایلی V10 زیادی كردووە بە مەبەستی وێنەگرتن لە گۆشە جیاجیاكاندا بە هاوێنەیەكی گەورە و قورستر لە پێشوو. V10 هاوێنەكەی بە دیقەتی 5 مێگاپێكسڵ داناوە و لە توانایدایە وێنەی سێڵفی بگرێت بە گۆشەی 80 پلە یان بە گۆشەی 120 پلە و دەتواندرێت هەرسێ كامێرا لە یەك كاتدا بەكار بهێندرێت لەو كاتەدا بەكارهێنەر دەتوانێ باشترین وێنەیان تێدا هەڵبژێرێت.
بەو بۆنەیە سەرۆك و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ئێڵ جی بۆ پەیوەندییە گەڕۆكەكان جۆنۆ چووو رای گەیاند: هەر لە سەرەتاوە مۆبایلی V10 مان دیزاین كرد بۆ ئەوەی لە ریزی پێشەوەی كێبڕكێكانی جیهاندا بێت و بۆ ئەوەی حەزی بەكارهێنەرانی ئێڵ جی تێر بكەین و لە ماندووبووندا رزگاریان بكەین بە تایبەتی لە كاتی گەشتكردندا.
مۆبایلی V10 بە سیستمی كارپێكردنی ئەندرۆید 5.1.1 كار دەكات و كێشی 192 گرامە و دوورییەكانی 159.6X 79.3X8.6 ملم و پالًپشتی تۆڕی نەوەی چوارەمە و بلوتوس و وای فای لە خۆ دەگرێت.
