سایتێك بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارە بیركارییەكان
وردە وردە وەرزی یەكەمی تاقیكارییەكان دەست پێدەكات، یەكێك لە وانە دژوارەكان كە قوتابی و خوێندكاران لێیدەترسن، وانەی بیركارییە، ساڵانەی زۆربەی كەوتووەكانیش لەو وانەیەن.. پرۆگرام وسایتی تایبەت هەن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارە دوژوارەكانی بیركاری.. یەكێك لەو سایتانە سایتی Mathway.comە. لەم سایتەدا ئەوەی مەبەستە لەبارەی بیركاری وەك، ئەنتیگرال، جەبر، سینوس...تاد، كێشە ئەستەمەكان بە ئاسانی وەڵام دەدرێنەوە، چۆنیتی حەلكردنەوەكەش هەنگاو بە هەنگاوە بۆ ئەوەی فێرخوازان بەباشی تێیبگەن..
