مۆبایلەكەت بكە بە سكاینەر

مۆبایلەكەت بكە بە سكاینەر
مۆبایلەكەت بكە بە سكاینەر
 
 سكاینەر بۆ گۆڕینی داتاكان لەكاغەزەوە بۆ دیجیتالی زۆر گرنگە، بەڵام زۆربەی سكاینەرەكان لانی كەم قەبارەیان بەقەد كاغەزێكی ئاسایی دەبێت و بۆ هەڵگرتن نابن. دوای ئەوەی مۆبایلە هۆشمەندەكان گشتگیر بوون گەلێك پرۆگرام بەرهەم هاتن كە ئەركی رۆژانەیان پێ ئەنجام دەدرێت، یەكێك لە پرۆگرامەكان كە شوێنی سكاینەری گرتۆتەوە Tiny scan pro یە، بەهۆیەوە دەتوانیت لە مۆبایلەكەت وەك سكاینەر سوود وەربگری. بەهۆی ئەو ئەپلكەیشنەوە دەتوانی وێنە، دۆكیۆمێنت و دەق بە كوالیتی زۆر باش سكان بكەی. سكان كردنی فایلەكان لە رێگای كامێرای مۆبایل یا تەبلێت ئەنجام دەدرێت. دەتوانیت هەر ئەوكاتیش بە فۆرماتی PDF خەزنی بكەی. مۆبایلەكە بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەوانەن، ناسینی ئۆتۆماتیكی قەراخ لاپەڕە و شوێنە خاڵییەكان. پێنج شوێن بۆ رێكخستنی باشتر سكان كردنی دەقەكان. بەدواداگەڕان لەناو دەقە سكانكراوەكاندا....تاد.
 
Top