تۆماركردنی ساتەگرنگەكان لەكاتی شۆفێریدا

تۆماركردنی ساتەگرنگەكان لەكاتی شۆفێریدا
تۆماركردنی ساتەگرنگەكان لەكاتی شۆفێریدا
 
 ئەوكاتەی كە خەریكی ئۆتۆمبێل لێدەخوڕی، لەناكاو دەبینی ئۆتۆمبیلی پێش تۆ خۆ بە شتێك دادەدا، یان رووداوێكی سەرنج راكێش دەبینی كە تەنیا ساتێكە و دەڕوات، یان لە شوێنێك گەشت دەكەی گیاندارێك بە پەناتدا رادەبڕێ.. یان دیمەنێكی خۆش یان رووداوێكی ناخۆش دەبینی، ناتوانی ئۆتۆمبیلەكەت رابگری و دەست بكەی بە وێنەگرتن چونكە دیمەنەكە تەنیا ساتێكە و دەڕوات..بەڵام بە سوود وەرگرتن لە تەكنەلۆژیای ئەم كێشەیە چارەسەر دەبێت.. ئامێری Wayens كە لەراستیدا كامێرایەكی بەهێزی فیلم هەڵگرتنەوەیە و لە پشتەوەشی شاشەیە، بەهۆیەوە دەتوانی لەكاتی رۆیشتندا فیلم هەڵبگریەوە. جگە لەوەش شاشەكە ئەركێكی دیكەش ئەنجام دەدات و لەگەڵ سیستەمی ئۆتۆمبیل پەیوەند دەدرێت و زانیارییەكانی وەك خێرایی، سووڕانی مەكینە و رێژەی بەنزین نیشان دەدات.
Top