ماوسی سەرنج راكێشی كۆگار
ماوس كە وەك شاكلیلی كۆمپیوتەر سەیر دەكرێت و بەبێ ماوس بەراستی سوودێكی ئەوتۆ لە كۆمپیوتەر نابیندرێت..ماوسەكان لەم چەند ساڵەی دواییدا ستایل و دیزاینیان گۆڕانی بەسەرداهاتووە، بەتایبەتی ئەو ماوسانەی كە بۆ گەیم كردنن، كۆمپانیای كۆگار (cougar) لەم دواییەدا ماوسی جۆری M esports700ی بەرهەم هێناوە، كە سەرەڕای ئەوەی دیزاینەكەی سەرنج راكێشە، تایبەتمەندییەكانیشی گرنگن. یەكجار خێراییە، بە جۆرێك كە وڵامدانەوەی بە فەرمانەكان لە یەك میلی چركەدایە. ماوسەكە لە ئەلەمینیۆم دروستكراوە، كێشەكەی تەنیا 110 گرامە. هەشت دوگمەی هەیە. جگە لە كارایی و خێرایی ئەركەكانیش ئاسان دەكەنەوە.. بۆ رێكخستنی دوگمەكان پرۆگرامێكی تایبەتیش لەگەڵ ماوسەكەدا هەیە.
