خشڵ و زێڕی ئافرەتــــــــــــــــــــانیش بوون بە هۆشمەند

خشڵ و زێڕی ئافرەتــــــــــــــــــــانیش بوون بە هۆشمەند
خشڵ و زێڕی ئافرەتــــــــــــــــــــانیش بوون بە هۆشمەند
 
 لەمەولا ئەو ملوانكەیەی كە لە ملی خانمان دەیبینی، یان ئەنگوستیلە زێڕەی كە لە پەنجەی دەكات هەر ئەوە نییە بۆ جوانی و سەرنج راكێشان بێت.. بەڵكو هۆشمەند و زیرەكن بۆ تەندروستی بە سوودن. كۆمپانیای misfit دەسبەند و ملوانكەی هۆشمەندی جۆری helenaی بەرهەم هێناوە، ملوانكە و دەستبەندەكان لە زێڕ دروست كراون، بەڵام لەناویاندا سیسنۆر واتە هەستەوەرێك هەیە كە چالاكی رۆژانە، رێژەی كالۆری ، مەودای رێگای رۆیشتن و لێكدانەوەی كاتەكانی خەوتن نیشان دەدات.. هەستەوەرەكە دەردێت و لەكاتی وەرزش كردندا بە جلوبەرگی وەرزشی هەڵدەواسرێت. دیارە سینسۆرەكە پێویستی بە شەحنكردنەوە نییە و باترییەكەشی تەواو نابێت..
Top