سایتێك بۆ دابەزاندنی پرۆگرامەكانی مۆبایل
دەتوانرێت بەهۆی پلەی ستۆری ئەو پرۆگرام و یاریی و ئەپلیكەیشنانەی كە تایبەتن بە سیستەمی ئەندرۆید لە ئینتەرنێت بەخۆڕایی یان بە پارە دابەزێنی. بەڵام زۆر جاران كە نیازتە پرۆگرامێك دابەزینی بەو دێڕە وەڵامت دەداتەوە (ئەم پرۆگرامە سنووردارە و لە وڵاتی ئێوە دانابەزێت). بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە سەر لە سایتی https://apkpure.com/ بدە سایتێك كە ئەوەی مەبەستە لە پرۆگرام و یاری و ئەپلیكەیشنی جۆراوجۆر تایبەت بە سیستەمی ئەندرۆید تێیدایە. پرۆگرامەكان زۆر بەخێرایی دادەبەزن لەگەڵ ئەوەشدا زانیاری ورد سەبارەت بە پرۆگرامەكە لە سایتەكەدا هەیە.
