لە ویندۆز 10دا بەبێ هیچ پرۆگرامێك فیلم بگرە
لە ویندۆز10دا بەبێ هیچ پرۆگرامێك دهكرێت فیلم لە شاشە هەڵبگریەوە. دیارە مەبەستی مایكرۆسۆفت وێنەهەڵگرتنەوە لە یارییە ئەلكترۆنییەكانی سەر شاشە بووە بۆیە ئەم توانایەی بە game DVR ناساندووە، بەڵام نە تەنیا فیلم لە گەیمەكان هەڵدەگرێتەوە بەڵكو ئەوەی مەبەستتە دەتوانی فیلمی لێ هەڵبگریەوە. بۆ سوود وەرگرتن لەم توانایە ئەم هەنگاوانەبگرە بەر.
1- پرۆگرام یان ئەو یارییەی مەبەستانە فیلمی لێهەڵبگرنەوە بیكەنەوە.
2- دوگمەی پەنجەرە واتە (windows) و G دابگرە. كە داتگرت پرۆگرامێكی بچوك دەكرێتەوە.
3- لەو شریتەی كە كراوەتەوە لەسەر ئەو شوێنەی كە نووسراوە this is a game, yes كلیك بكە.
4- ئێستاكە ئەگەر كلیك لەسەر ئایكۆنە سوورەكە كە نیشانەی ریكۆردەرە بكەی دەست دەكات بە فیلم هەڵگرتنەوە.
5- بۆ كۆتایی هێنانیش دوو دوگمەی windows+G دابگرە و لەسەر دوگمەیەك كەتایبەتە بە وەستان ستۆپ كردن كلیك بكە ئیدی كۆتایی دێت.
