پایسكل لە سەردەمی دیجیتالیدا
چەند جارێكی دیكەش سەبارەت بە گۆڕینی سیستەمی پایسكل لەسەردەمی تەكنەلۆژیای سەردەمدا هەواڵمان بڵاوكردۆتەوە، پایسكل كە هەتا دیزاین و پێكهاتەكەی بەو جۆرەیە كە رۆژانە دەیبینین و نزیكەی سەدەیەكیشە هەر بەم شێوەیەیە.. ئەویش لەداهاتوودا گۆڕانی بەسەردا دێت، بۆ نموونە پایسكلی جۆری CERV كە بەپێی بەرزی و نزیمی بەكارهێنەرەكەی گۆڕانی بەسەردادێت، كورسی دانیشتنەكەشی دەگۆڕدرێت، ئەم پایسكلە سوكانەكەی وەك سوكانی پایسكلی دیكە ناچێت و هیچ زنجیرێكیشی تێدا نییە. لەكاتی لێخوڕیندا بەشێوەی ئۆتۆماتیكی خۆی دەگۆڕێت و ئارامترین و تەندروستترین حاڵەت بۆ بەكارهێنەرەكەی دەڕەخسێنێت.
